سەرجەم ئەو کەسانەی هێرشیانکردبووەسەر خوێندکارێک و باوکی دەستگیرکران

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەون و هێرشدەکەنەسەر خوێندکارێک و باوکی دەستگیرکراون.

بە وتەی سەرچاوەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس دەستگیرکراون وەک تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوەکانی “توانا حەمەساڵح تاڵیب، ئاریان فازیل عەباس، ڕافید ئەحمەد مەرعی، بڕوا ئەمین جەبار، ئومێد شامل عەلی”.

ئەو کەسانەی کە هێرشکراوەتەسەریان ناویان “فوئاد ئەحمەد شەهاب حەمەد، لەدایکبووی 1966 و محەمەد فوئاد شەهاب حەمەد لەدایکبووی 2004ە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ” وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشانکردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە پێنج کەس بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) دەستگیرکران و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی 413 لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3 کران”.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن داوایەکی لە ئەمریکا و ئێران هەیە

بابەتی دواتر

بکوژی مامۆستاکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share