كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی قادش

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی قادش باسی لەوەكرد، هازارد بە سەرەكی یاریدەكات و مۆدریچیش پشوی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان ناسنامەی خۆیان بۆ هیچ یانەیەك ناگۆڕن و بۆ بردنەوە بەرامبەر قادش یاریدەكەن.

 

– هەموو ئەو یاریزانانەی كە تووشی كۆرۆنا بوون، تەندروستییان باشە، ئەوە گرنگترین شتە

– یاریكردن بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەچێژ و خۆش دەبێت

– بنزیمە لە دۆخێكی باشدایە، ڕاهێنانی كردووە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بووە، بەدڵنیاییەوە هەلی یاریكردنی زۆرە

– هەرگیز بیرمان لە دواخستنی یارییەكەمان نەكردووەتەوە، لەبەرئەوەی تیپێكی ئامادەمان هەیە و پێویستە لەگەڵ دۆخی كۆرۆنادا بڕۆین

– بەڵێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنزیمە بە تەنها ڕاهێنانی كردووە، بەڵام ئێستا ئامادەیە

– هازارد بەرامبەر قادش یاریدەكات، لەبەرئەوە نییە كە هەندێك لە یاریزانەكان كۆرۆنایان هەیە، بەڵكو لەبەرئەوەیە كە بە باشیی ڕاهێنان دەكات و تەندروستیشی باشە

– هازارد بە سەرەكی یاریدەكات

– لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەكی باش ڕاهێنانمان كردووە و ئامادەین بۆ یارییەكەی قادش

– مۆدریچ ئەنجامی كۆرۆنای نێگەتیڤ بوو، بەڵام هێشتا ماندووە و بەدڵنیاییەوە بەرامبەر قادش یاریناكات

– هازارد خواستی هەیە بۆ ئەوەی یاریبكات، جوهدێكی زۆر سەرف دەكات لەكاتی ڕاهێنانەكاندا و كارێكی باشی كردووە

– ناسنامەی خۆمان بۆ هیچ یانەیەك ناگۆڕین و بەهەمان شێوازی خۆمان بەرامبەر قادش یاریدەكەین

– بەرشلۆنە توانای هەیە تا كۆتایی ڕكابەری بكات

بابەتی پێشتر

ڕۆبۆتە بکوژەکان مشتومڕ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دروستدەکەن

بابەتی دواتر

(NBA) میڵواکی بە نیوئۆرلیانز دۆڕا و واریەرز لە لوتکەدا جێگیربووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share