ڕۆیشتنی کریستیانۆ دەرگای یوڤانتۆس بەڕووی سێ یاریزاندا دەکاتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی تاوەکو ئێستا وەڵامێکی ئاشکرای بە ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس نەداوەتەوە، یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە بەردەوامبوون یاخود ڕۆیشتنی ئاشکرانەکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، کریستیانۆ لەگەڵ ئەندریا ئانێلی سەرۆک و ستافی کارگێڕیی یانە بەڕێککەوتنێک نەگەیشتووە، وەڵامی کۆتایی بە ئیدارەی یانەکەی نەداوەتەوە و نەزانراوە ئایا لە تۆرینۆ بەردەوام دەبێت یان نا، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن دوای یورۆی 2020 وەڵامێکی ڕوون و ئاشکرا بداتەوە.

سەرچاوەکە ئەگەرەکانی دوای سەردەمی کریستیانۆی تاوتوێکردووە و دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر “دۆنی پۆرتوگال” ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ یەک، یان دوو یاریزان، لە کۆی سێ یاریزان وەک جێگرەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەستپێدەکات.

یەکەم داواکراو ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانە، کە چەندین وەرزە چاودێریدەکەن، دووەم داواکراویش گابریێل جیسوزی هێرشبەری بەرازیلی یانەی مانچستەر سیتییە، لەنێوان ئەم دوو ناوە گەورەیەدا یەکێکیان دابین دەکرێت.

هەروەها دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یانەی فیۆرنتینا بەهەمان شێوە دیاریکراوە و ئەگەر هەیە هاوشانی یەکێک لەو دوو هێرشبەرە گەورەیەی دیکە پەیوەندی بە یوڤییەوە بکات.

بابەتی پێشتر

دوو دۆسیە ڕادەستدەكات.. شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

بابەتی دواتر

ساری و لازیۆ ڕێککەوتنیان کردووە و ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share