غەسالەکانی سەر ڕووباری سیروان لادەبرێن

دوای نیگەرانی و ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزان و خەڵکی گەرمیان لە کاری غەسالەکانی ‏سەر ڕووباری سیروان، ئەمڕۆ ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بە لابردنی ئەو كارگانەی چەو ‏و لم و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆیان.‏

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای بڕیاری ‏لابردنی غەسالەکانی سەر ڕووباری سیروان، کارئاسانی تەواودەکرێت بۆ خاوەن ‏غەسالەکان تا لە شوێن و ناوچەی گونجاودا ئیشەکانیان بگۆڕن بۆ (کەسارە)”.‏

ئەمڕۆ لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرپەرشتیاری ئیدارەی ‏گەرمیان، قائیمقامی قەزای کەلار، و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان و ‏ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومییەکان و چالاکوانان و خاوەن غەسالەکانی سەر ‏ڕووباری سیروان بەڕێوەچوو، میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری لابردنی غەسالەکانی ‏سەر ڕووباری سیروان تاوتوێکرا. ‏

ئیدارەی گەرمیان لەسەر بڕیارەکە ڕایگەیاندووە، چەند کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ‏ڕێکخستنەوەی کاری کارگەکانی چەو و لم لەسەر ڕووباری سیروان ئەنجامدراوە، ‏دواتریش بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکانی ئیدارەی گەرمیان و لەپێناو ‏بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ژینگەی گەرمیان، بڕیار لەسەر لابردنی کارگەکانی چەو ‏و لم درا.‏

ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکردووە، بڕیاری لابردنی کارگەکانی چەو و لم لەسەر ڕووباری ‏سیروان و گۆڕینیان بۆ کەسارە، بۆتە بڕیاری حکومەت و دەبێت بچێتە بواری ‏جێبەجێکردنەوە.‏

بابەتی پێشتر

یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەكە<br> پۆستی سەرۆك كۆمار، بیانووی پارتی بۆ نەبوونی یەكڕیزی

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی ژن و پیاویکی لەسەر کوشتنی ژنێک لە بەکرەجۆ دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share