پۆلیسی سلێمانی “تەقەکەر”ەکەی نزیک پردی خەسرەوخاڵی دەستگیرکرد

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کەسێکیان بە تۆمەتی تەقەکردن لە نزیک پردی خەسرەوخاڵ و بریندارکردنی کەسێک دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی تەقەكردن لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی ڕوویدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەفیشەك برینداركردووە و هەڵاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە”.

شەوی پێنجشەممەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دوو كەسی شۆفێری تەكسی و ماتۆڕسكیل دەستگیركران كە لە نزیك شەقامی سالم تەقەیان كردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ب.م.م. لەدایكبووی 1975) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share