بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 4ی ئەمڕۆوە بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم جۆرەكانی 25 دینار هەرزانكرا.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 4ی ئەمڕۆوە بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و نرخی بەنزینی نۆڕماڵ، موحەسەن و سۆپەر 25 دینار دابەزێندرا.

راشیگەیاند، نەوتی سپی كە لە بەنزینخانەكان دەفرۆشرێت بە هەمان شێوە 25 دینار نرخەكەی دابەزێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share