له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد.
كه‌ناڵى”بی بی سی”ى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دادگای سزاكانى دانیمارك سزاى دوومانگ زیندانى به‌سه‌ر ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ، وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوسه‌رانی له یه‌كتریی جیاده‌كرده‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر سكاڵاى دوو هاوڵاتیی سوری دادگاكه وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى دانیماركى سزاداوه، چونكه كاتێك ئه‌و خانه‌واده‌یه هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ى چوار مانگ له یه‌كتریی جیاكراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ژنه‌كه دووگیانیش بووه.
دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاش ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ، وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى دانیمارك ڕایگه‌یاند، له بڕیاره‌كه‌ى په‌شیمان نیه، چونكه نابێت منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت و لێی په‌شیمان نییه.
له‌ماوه‌ی كاركردنیدا ئه‌و وه‌زیره هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر پرسی كۆچبه‌ران تووند بووه و به‌هۆی بڕیاره‌كانى ئه‌وه‌وه 23 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كۆچبه‌ر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.