کارەساتێکی ژینگەیی لە ئەمریکا کۆتایی بە ژیانی دەیان کەس هێنا

هەڵکردنی بایەکی بەهێز و گەردەلول لە پشووی کۆتایی هەفتەدا لە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکا کۆتایی بە ژیانی دەیان کەس هێنا و ژمارەیەکی زۆریش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.

لە ویلایەتی ئۆکلاهوما بەهۆی رەشەباوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی ئەو ئاگرەی کە لەبەشێک لە ناوچەکانی کەوتەوە 400 خانوو سووتان و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا، لە ویلایەتی میزوری و میسیسپی 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ویلایەتی ئەرکنساس بایەکی بەهێز هەڵیکردووە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەندێک جێگا خانوو رووخاوە و دەیان کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

لە ویلایەتی کانساس بەهۆی رەشەبا و کەمبوونەوەی توانای بینین رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان 50 ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هۆشدارییان لەبارەی زیندوبوونەوەی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا داوە، هاوکات جەختیان لە هەڵمەتی رزگارکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە مەترسییدارەکان کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share