ئەو ژنەی پێش چوار مانگ گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا تەندروستیی تێكچوو

ئەو ژنەی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا دۆخی تەندروستیی تێكچوو و پزیشکانیش دەڵێن، جەستەی گورچیلەکەی رەتکردووەتەوە.

توانا لونی، ژنێکی تەمەن 50 ساڵانی ئەمریکییە، ماوەی 25 ساڵە بەدەست نەخۆشی لەکارکەوتنی گورچیلە دەیناڵاند، سەرەتا لە ساڵی 1999 جارێک دایکی گورچیلەیەکی خۆی پێبەخشی، دواتر دوای هەشت ساڵ ئەو گورچیلەیەی لەکارکەوت و لەو ماوەیە بەدواوە نەتوانرا هیچ گورچیلەیەکی گونجاویان دەستبکەوێت بۆی بچێننەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردوو، پزیشکان بڕیاریاندا گورچیلەی بەراز بۆ بۆ لونی بچێنن، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتنی پرۆسەکەیان راگەیاند.

دوای چەند مانگێک لونی نەخۆشخانەی جێهێشت و رایگەیاند، ئەو گورچیلەیە توانییویەتی ژیانێکی نوێی پێببەخشێت، بەڵام خۆشی ئەم نەخۆشییە بەردەوامی نەبوو و پزیشکان رەتکردنەوەی گورچیلەکە لەلایەن جەستەی نەخۆشەکەوە راگەیاند.

بڕیارە جارێکی دیکە و دوای دەستکەوتنی گورچیلەیەکی گونجاو، گورچیلەی مرۆڤێک لەبری بەراز بۆ توانا لونی بچێنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share