وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

دۆناڵد ترەمپ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیای ئاشکراکرد و رایگەیاند، “لەچەند هەفتەی داهاتوودا کۆتاییدێت”.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە لەچەند هەفتەی داهاتوودا جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتاییدێت.

هاوکات، لێدوانەکەی ترەمپ لە چوارچێوەی دیدارێکیدا بووە لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، کە تیایدا دەربارەی چەند بابەتێکی جیهانیی و ئابوری و سیاسیی کۆبوونەوەیەکیان لە کۆشکی سپی ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتووگۆی ترەمپ و ماکرۆن، تایبەتبووە بە پرسی وەستاندنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، لەپێناو سەقامگیربوونی ئاسایشیی ناوچەکە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دۆناڵد ترەمپ لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا، بەلێنی کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکرانیای داوە، کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share