کۆمپیوتەرێکی تایبەت براوەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشاندەکات

کۆمپیوتەرێکی تایبەت بە خوێندنەوەی داتا و ئاستی یانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر سیتی بە باشترینی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستنیشاندەکات.

کۆمپیوتەرە ناوازەکەی (Bettingodds)، خوێندنەوەی بۆ ئاست و چانسی یانەکانی قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکان کردووە و دەریخستووە، یانەی مانچستەر سیتی چانسی 11 لە 14ی بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خوولی یانە پاڵەوانەکان هەیە (2021-2022).

لە پلەی دووەمیشدا یانەی بایرن میونشن هاتووە، پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بۆ یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بوون، لەبەرامبەردا یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد ناویان لە لیستی پێنج باشترینەکەدا نەهاتووە.

خوێندنەوەی کۆمپیوتەریی ئاست و ئەنجامی پێشوەختەی یارییەکان بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو سەرجەم بنکەکانی گرەوکردن لە ئەوروپا و ئەمریکا ساڵانە لەگەڵ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکاندا ئەو کارە ئەنجامدەدەن، بەڕێژەی لەسەدا سەد ناتوانن ئەنجامەکە بپێکن، بەڵکو بە نزیکی ئەژماری ئەنجام و ئاست و کەشی یاریگا و کەشوهەوا و تاکە کەسی یاریزانان دەکەن و ئەنجامێک لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و چوار یانه‌ی دیکه‌ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، لیڤه‌رپوڵ و ناپۆلی بلیتی قۆناغی (16)یان…
Total
0
Share