بەرشلۆنە گرێبەستی فاتی دریژكردەوە

یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی ئانسو فاتی، یاریزانی لاوی یانەكەی تا ساڵی 2027 درێژكردەوە.

پێگەی فەرمیی بەرشلۆنە وێنەكانی فاتی بڵاوكردەوە لە كاتی واژووكردنی گرێبەستەكەدا و ئاشكراشیكردووە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یەك ملیار یۆرۆیە.

بڕیارە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ فاتی ڕێكبخرێت و چەند وێنەیەكی یادگاریشی بگیرێت.

فاتی دووەم یاریزانی لاوی بەرشلۆنەیە كە لە خولی ئیسپانیا بەشداری كردبێت، كاتێك تەمەنی 16 ساڵ و 298 ڕۆژ بووە.

ئانسو فاتی پاش ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی، درێسی ژمارە 10ی پێبەخشرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share