دیۆکۆڤیچ بۆ کراوەی ئوسترالیا ڕێپێدانی پزیشکیی پێدەدرێت

ڕێگە بە بەشێکی کەم و دیاریکراوی یاریزانە گەورە و ناودارەکانی بواری تێنسی سەرزەوی دەدرێت، بەبێ بەکارهێنانی ڤاکسین بەشداریی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، کرایگ تایلی، تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکی گەورەی بواری تێنسی سەرزەوی داوای ڕێپێدانی پزیشکی نەکردووە لەپێناو بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا، کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی بواری تێنسی سەرزەوی.

تایلی دەڵێت، “لێخۆشبوون و ڕێگەپێدانی هەندێک لە یاریزانان کە ڤاکسینی کۆرۆنایان نەکردووە، تەنها ڕێگەپێدانە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەک، بۆ ئەوە نییە فێڵ لە یاسا کارپێکراوەکانی ئوسترالیا بکەین”.

بەپێی زانیارییەکان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی یەکێکە لەوانەی تاوەکو ئێستا دەرنەکەوتووە ڤاکسینی دژەکۆرۆنای کردووە یان نا، بەڵام لە ئەگەری بەکارنەهێنانی ڤاکسینیشدا، بڕیارە ڕێگەی پێبدرێت لە کراوەی ئوسترالیا بەشداریبکات.

بابەتی پێشتر

2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

بابەتی دواتر

بەلجیکا لە لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share