ئیسپانیا بۆ ئەوەی سەربکەوێت، پێویستی بە چییە؟

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دووچاری ئاستەنگی بووە و لە یاریی داهاتوویاندا پێویستە بردنەوە تۆماربکەن.

ماتادۆرەکان لە یورۆی 2021 بە ئاستێکی مامناوەندەوە دەرکەوتوون و لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەدا یەکسانبوونیان بەرامبەر سوید و پۆڵەندا تۆمارکردووە، بە دوو خاڵەوە خزاونەتە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەم، لە دوای هەڵبژاردەکانی سوید (4 خاڵ)، سلۆڤاکیا (3 خاڵ).

لە گەڕی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان سوید بەرامبەر پۆڵەندا یاریدەکات، ئیسپانیاش لە یاریگای لاکارتۆخا میوانداری سلۆڤاکیا دەکات.

ئیسپانیا لە ئەگەری بردنەوەدا بەهەموو شێوەیەک سەرکەوتن بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەردەکات، بەڵام پێگەی یەکەمی گروپەکە مسۆگەرنییە و لەسەر ئەنجامی یاری نێوان سوید و پۆڵەندا وەستاوە.

لە ئەگەری دۆڕاندن و یەکسانبوونیشدا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بە دۆڕاندن ماڵئاواییدەکەن و بە یەکسانبوون دەبێت چاوەڕوانی موعجیزەیەک بکەن، بەوپێیەی لە پلەی سێیەمدا جێگیردەبن، دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی کۆمەڵەکانی دیکە بکەن و وەکو یەکێک لە چوار باشترین سێیەمی گروپەکان سەربکەون.

تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، نەمسا و فینلەندا نزیکن پلەکانی سێیەم پڕبکەنەوە، بەو پێیەی تا ئێستا لە دوو گەڕدا سێ خاڵیان كۆكردووەتەوە، لە ئەگەری دەرکەوتنی هەڵبژاردەیەکی دیکەدا ئیسپانیا ماڵئاوایی لە یورۆ دەکات.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بەڵێنی سێ بۆ چوار بۆندی دیکە بە هاندەرانی بارسا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share