(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە “بینیتۆ ڤیامارین” دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بیتیس یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “بینیتۆ ڤیامارین” بووە میوانی ڕیاڵ بیتیس، یارییەکە‌‌ بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای هەوڵی بێوچانی یاریزانانی هەردوو یانە، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ.

یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ لەم وەرزەدا پێنجەمین یەکسانبوونی تۆمارکرد و به‌ (53) خاڵەوە لە پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، بەڵام جیاوازی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بە نۆ خاڵ زیادیکرد.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس به‌ (41) خاڵه‌وه‌ لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما لووتکەی هەفتەی (25)ی لە یوڤانتۆس بردەوە

بابەتی دواتر

کەسێک دوای 40 ساڵ لە زیندانکردنی دادگا بێتاوانیی سەلماند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بە ئەگەرەکانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە نێوان یانەکانی ئەی سی میلان و لیڤەرپوڵ-دا دەکەن. تۆڕی “کالچیۆ…
زیاتر ببینە

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە. تۆڕی…
Total
0
Share