وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەڵێن دەدەین کارێک نەکەین لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان یەکنەگرێتەوە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەڵێندەدات کارێک نەکەن کە لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی یەکنەگرێتەوە.

میدیای فەرمیی ئێران لەزاری محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە بڵاویکردەوە، بەردەوام و پابەنددەبین بە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانمانەوە لەبواری وزەی ئەتۆم، جەختدەکەینەوە کارێک ناکەین یەکنەگرێتەوە لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا.

وتیشی، “هەوڵدەدەین کارەکانمان لەچێوەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا ڕێکبخەین و ئامانجەکانمان بەو پێیە بەکاربهێنین، ئەوەی گرنگە ئەوەی ئامانجمانە بیکەین، بەئامانجی بەرهەمهێنانی 10 هەزار مێگاوات لە وزەی ئەتۆم”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە هەوڵی ئەوەدان شێوەیەکی هەڵە لە پیشەسازیی ئەتۆمی پیشانبدەن، بەجۆرێک تەنها پەیوەستە بە پیتاندنی یۆرانیۆم و پیشەسازیی چەک، بەڵام ئەو پیشەسازییە چەندین بوار دەگرێتەوە وەک پزیشکی، کشتوکاڵ و ژینگە.

پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو، وڵاتانی ئەوروپا هیچ پێشنیاز و دەستپێشخەرییەکیان بۆ دانوستاندنی ئەتۆمی و زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەخستووەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان.. كۆمەڵێك زیندانی هەڵهاتن و پێنجیان لە ڕوداوێكدا مردن

ژمارەیەك بەندكراوی بەندینخانەیەكی لوبنان هەڵهاتنێكی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا، بەڵام لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا پێنجیان گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی نیشتیمانی میدیای لوبنان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
Total
0
Share