ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستبەسەرکرا

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا دواى ئەوەى بەیانیی ئەمڕۆ هێزێکى پۆلیسى تورکیا چوونە سەر ماڵەکەى.

بەپێى میدیاکانى ئەو وڵاتە بڕیارى دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکەش دەرچووە.

ئیمامئۆغڵو کاندیدى بەرەى ئۆپۆزسیۆنە بۆ هەڵبژاردنى خولى داهاتووى سەرۆک کۆمارى تورکیا.

میدیاکانى نزیک لە دەسەڵاتى ئەو وڵاتە هۆکارى هەڵمەتى دەستگیرکردنەکەیان بۆ ژمارەیەک تەندەرى پەیوەندیدار بە میدیا گەڕاندووەتەوە و داواکارى گشتیی ئیستانبوڵ لە راپۆرتێکیدا باسى لە گەندەڵى و هاوبەشیی نێوان جەهەپە و پەکەکە کردووە.

یەکێکى دیکە لەو بابەتانەى داواکارى گشتى داواى لێکۆڵینەوەى لەسەر کردووە “سازانى شارەکان”ە کە تاکتیکى تایبەت بە هەڵبژاردنى رابردوو بوو لەنێوان جەهەپە و دەم پارتى تایبەت بە هەماهەنگى لەنێوان دەنگدەرانیاندا لە شارە جیاجیاکان.

بەر لە دەستگیرکردنەکەى ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بە خەمبارییەوە دەڵێم هەوڵی ئەنجامدانى کودەتا بەسەر ئیرادەی خەڵکدا دەدرێت”.

هەروەک باسى لەوەکرد کە رووبەڕووى سەرکوتکاریی زۆر بوونەتەوە و وتى، “بەڵام با تەواوی گەلەکەم بزانێت لەسەرپێی خۆم دەوەستم و چۆک دانادەم. بەردەوام دەبم لە خەبات لە بەرامبەر ئەو کەسە و ئەو عەقڵییەتەی ئەو کە تەواوی ئەم پرۆسەیە وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share