پێكهێنانی دادگاكەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئەندامانی داعش ڕاگیراوە

ئه‌و دادگایه‌ى كه‌ بڕیاربوو بۆ دادگاییكردنى چەكدار و ئەندامانی داعش پێكبهێنرێت، له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌كخراوه‌ و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی یاساییش ئاشكرایده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى هه‌رێم باكگراوندێكى سیاسی هه‌بوو.

جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێكهێنانی دادگاكه‌ كراوه‌، دواى ئه‌وه‌ش كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرانه‌كردووه‌ بۆچی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناكرێت”.

باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ڕاگرتنى پڕۆژه‌یاساكه‌، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وەیە كه‌ دروستكردنى دادگاكه‌ى به‌ ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا”.

ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پێشیوایه‌، “پڕۆژه‌كه‌ى هه‌رێم باكگراو‌ندێكى سیاسی هه‌بوو، پێویستى به‌ وردبینیى زیاتر هه‌بوو”.

ئاشكراشیكرد، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌یه‌وێت پرس و ڕاوبۆچوونى زیاتر وه‌ربگرێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌، تا پڕۆژه‌یه‌كى جیاوازتر له‌وه‌ى هه‌یه‌ پێشنیازبكات.

جه‌لال محه‌مه‌د ڕوونیشیكرده‌وه‌، “ئه‌گه‌ر ئه‌م خووله‌ى په‌رله‌مان كۆتاییبێت و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ كۆتاییدێت و ده‌بێت جارێكى دیكه‌ له ‌سه‌رەتاوه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت”.

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان پێشیوایه‌، “یاسا و دادگایه‌ك به‌ كوالێتییه‌كى باش هه‌بێت گرنگه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى عێراق ده‌وڵه‌ته‌ پێویسته‌ ئه‌وان دروستی بكه‌ن، یان یاساكه‌ ده‌ربچوێنن، چونكه‌ دادگاى فیدراڵیش له‌ به‌غداده‌، ئه‌وكات كورد ده‌توانێت یاساكه‌ به‌كاربهێنێت”.

بابەتی پێشتر

هەڵە لە تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ڕوویدا و تیروپشکەکە دووبارە دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share