شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم مانگە ئەگەری هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین هەیە.
سالار حاجی شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە 10-20 ی ئەم مانگە ئاماژەیەک بۆ هاتنی هیچ شەپۆلێکی بارانبارین دەرنەکەوتووە، بەڵام بۆ رۆژی هەینی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەرێکی کەمی بارانبارین هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر ئەو بارستەهەوا ساردەی ئەوروپا دابەزیت بۆ سەر حەوزی دەریای سپی، ئەوە بۆ دوای 20 ی مانگ بۆ کۆتایی مانگ ئەگەری یەکەم شەپۆلی بارانبارین هەیە”.