لە ترسی خۆپیشاندان و هێرشكردن دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکانی شەنگال ڕاگیرا

ئیدارەی خۆسەر و دیموکراتیی شەنگال بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی لە سەرجەم فەرمانگە ‏حکومی و ناحکومییەکانی ئەو شارەی دا، کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی دیارینەکردووە، ‏بەڵام پێدەچێت پەیوەندیی بە ئەگەری خۆپیشاندان و هێرشكردنە سەر فەرمانگەكانەوە ‏هەبێت.‏

لە بڕیارێکدا کە لە ئیدارەی خۆسەری شەنگالەوە دەرکراوە هاتووە، “‏ئاگاداری قەزای ‏شەنگال و دەوروبەری دەکەینەوە، لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان و ‏ڕێکخراوەکان و سەرجەم دامەزراوەکان بەبێ جیاوازیی دەوام ڕادەگیرێت”.‏

بەپێی بڕیارەکە، ڕاگرتنی دەوام لە 12/12/2021 دەستپێدەکات تا کاتێکی نادیار ‏بەردەوامدەبێت و هیچ فەرمانبەرێک نابێت بچێتەسەر کارەکەی.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر فەرمانبەرێک سەرپێچیی ئەو بڕیارە بکات خۆی هەموو ‏بەرپرسیارێتییەک هەڵدەگرێت.‏

لای خۆیەوە خودێدا چوکی، بەرێوبەری ناحیەی سنونێ سەربە قەزای شەنگال بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەکانی سنووری قەزاكە لەلایەن ئیدارەی خۆسەر ‏و دیموکراتیی شەنگال ئاگاداركراونەتەوە دەوامی فەرمانگەکانیان ڕابگرن.‏

لە بارەی هۆکاری بڕیارەكەشەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ وتی، “ئیدارەی خۆسەر بە ‏ئێمەی وتووە، ڕاگرتنی دەوام لە فەرمانگەکان کاتییە و لەترسی خۆپێشاندان و ئەگەری ‏هێرشکردنە سەر فەرمانگە حکومییەکانه بەرامبەر شەهیدکردنی هاوسەرۆكی ئیدارەی ‏خۆسەری شەنگال، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر فڕۆكەكانی توركیا كردیانە ئامانج”.‏

بۆیە بۆ سەلامەتیی فەرمانگەكان ئەو بڕیارە دراوە”، وەك ئەوەی خودێدا چوکی بە ئێستای ‏ڕاگەیاند.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: بەدواداچوونی ورد بۆ هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد دەکەین

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێشتا ڕوون نییە هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد چییە زۆر لایەنیان…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە”. جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی…
Total
0
Share