وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رانیە کێشەی شۆرتی کارەبای چەند ناوچەیەک چارەسەرکراوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بە هۆی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە، قەڵادزێ و رانیە، چەند کێشەیەکی شۆرتی کارەبا روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەرکردووە.
باسی لەوەشکرد، لە کاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەیدا و بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، ئێستا دۆخی ئەو کارمەندە جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سووتاوە و لە نەخۆشخانە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.