سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە”.

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و کارەساتە سروشتییەکان، بڵاویکردەوە، بەبۆنەی تێپەڕینی مەترسییەکانی لافاو لە سنوورەکەمان بەبێ زیانی گیانی، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیمان ئاڕاستەی یەکە ئیدارییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، بەرگریی شارستانی، هاتوچۆ، کۆماندۆ، دژەتـ.ـیرۆر، ئاودێریی گەرمیان، تەواوی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان، کۆمپانیاکان، خۆبەخشان، کەناڵەکانی راگەیاندن و تەواوی هاوڵاتییان دەکەین، کە رۆڵی جوامێرانەیان بینی لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و رزگارکردنی 36 هاوڵاتی لە مـ.ـردن، کردنەوەی رێگاکان، پاراستنی ئۆتۆمبیل و ماڵی هاوڵاتیان و تێپەڕینی دۆخەکە بەبێ زیانی گەورە و کارەساتی ناخهەژێن.

دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە لەسەرجەم یەکە ئیدارییەکاندا لیژنەی تایبەتمەند پێکدەهێنرێت بۆ تۆمارکردنی زەرەرو زیانەکانی لافاو و ئامادەکردنی ئامارێکی دروست لەوبارەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و کارکردن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share