وەزیری خوێندنی باڵا: بەدواداچوونی ورد بۆ هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد دەکەین

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێشتا ڕوون نییە هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد چییە زۆر لایەنیان لە چێن ڕاسپاردووە کە بەدواداچوونی ورد لەوبارەیەوە بکەن.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا لەبارەی گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد بەرچاومان ڕوون نییە، بەڵام نووسراومان بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە کە داوا لە باڵیۆزی چین لە عێراق بکات کە هاوکاربن و ڕوونکردنەوەمان پێبدەن، هەروەها لە چین بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد.

وتیشی، تا ئێستا زانیارییەکی ڕەسمیمان بەدەست نەگەیشتووە کە ڕوونی بکاتەوە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو مامۆستایە چییە، زانیاریی ناڕەسمیش بەردەوام دەخرێتەڕوو، دەبێت چاوەڕێبکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چین بە ڕەسمی هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانەکەی ڕوونبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share