10 یاریزانی بەرشلۆنە لەژێر هەڕەشەی دەركردندان

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی پلانی داناوە شۆڕشێك لە ڕیزەكانیدا بكات و 10 یاریزان دووربخاتەوە و یاریزانی نوێ بۆ جێگەكەیان بكڕێت.

پاش كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئیدارەی بەرشلۆنە لەژێر سەرپەرشتیی چاڤی ڕاهێنەردا، پلانی چاكسازییان داڕشتووە.

بەپێی پلانەكە، 10 یاریزان دەخرێنە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانەوە.

ئەو 10 یاریزانە هەندێكیان بەهۆی زۆریی مووچەوەیە و هەندێكیشیان ئاستیان دابەزیوە و هەندێكیشیان كێشەیان هەیە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.

10 یاریزانەكە بریتین لە: كۆتینیۆ، مینگوێزا، لوك دی یۆنگ، ئۆمتیتی، دێست، برایسوایت، بالدی، لینگلیت، دێمبلی، نیتۆی گۆڵچی.

بڕیارە خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەی هاوینەدا، پێنج یاریزانی نوێ بۆ یانەكە بكڕێت.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا.. خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەدرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: ئەو خوێندكارانەی شەڕەتەقەیان كردبوو دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share