لاپۆرتا گەندەڵییەکانی بارتۆمیۆی سڕییەوە

خوان لاپۆرتاى سەرۆکی نوێی بەرشلۆنە لە لابردنی کاریگەرییەکانی بارتۆمیۆی سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامە.

لاپۆرتا سەرجەم ئەو دەست و پێوەندەى دەرکردووە کە لە ڕابردوودا لە ئیدارەى بارتۆمیۆ کاریان کردووە.

جگە لەوەش زۆربەى ئەو یاریزانانەى دوورخستۆتەوە کە لەلایەن بارتۆمیۆوە موچەى بێ بەرنامەیان بۆ بڕدراوەتەوە.

ئێستا تەنها شەش یاریزانی سەردەمی بارتۆمیۆ ماوەتەوە کە موچەى زۆر وەردەگرن و وا خەریکی کەمکردنەوەى ئەوەى ئەوانیشە.

ئەو شەش یاریزانە شتیگن و بینیا و ئاراوخۆ و رۆبێرتۆ و پێدری و دی یۆنگن.

لەگەڵ هەر شەشیان قسەى کردووە بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەیان و کەمکردنەوەى موچەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share