نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی کەوتوون، یانەی ڕیاڵ مەدرید شاندێکی ڕەوانەی ئەڵمانیا کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ جوود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کۆببێتەوە و قەناعەتی پێبکەن، کە یانە سپییەکە باشترین ڕێگەیە بۆ درێژەدان بە ژیانی وەرزشی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یانەی شاهانە دەیەوێت ستراتیژی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئۆریلین چوامینی لە گواستنەوەی جوود بێلینگهامدا پەیڕەو بکات، بە ناردنی نێردراوێک بۆ قسەکردن لەگەڵ یاریزانەکە و دەوروبەرەکەی.

لیڤەرپوڵ بە هەمانشێوە دەیەوێت بێلینگهام پەلکێشی ڕیزەکانی بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت گرێبەستەکە لە نێوان 100 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆدا واژۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share