گەرمیان.. چوار كه‌س كە پارچەی تاوه‌رى كاره‌بایان دزیبوو زیندانیدەكرێن

دادگاى گه‌رمیان بكه‌رانى دزینى پارچه‌كانى تاوه‌ره‌كانى كاره‌باى سنووری گه‌رمیانى به ‌یه‌ك ساڵ زیندانیكردن سزادا.

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك پارچەكانی تاوەرەكانی (33kv/132kv)یان لە سنووری هەردوو گوندی بەرلووت و تازەدێ دزی، مەترسی كەوتنی ئەو تاوەرانە لەئارادابوو.

دواتر هێزەكانی ئاسایش بكەرانی ئەو كاره‌یان دەستگیركرد و دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بەپێی ماددەی (444 /بڕگەی3) له‌ یاساى سزادانى عێراقی بڕیاری زیندانیكردنی بۆماوەی یەك ساڵ بۆ چوار لەو كەسانەی كە دزییەكەیان كردبوو دەركرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share