گەرمیان.. کرێکارێک خۆڵ بەسەریدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

لە گوندێكی سەربە ئیدارەی گەرمیان كرێكارێك لەکاتی کارکردندا لە کۆگایەک خۆڵ دەکەوێت بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی صاڵح ئاغای سەربەناحییەی قۆرەتوو کرێکارێک بەناوی (حەسەن حسێن عەلی) لەدایکبووی ساڵی 1970 يە و دانیشتووی گوندی باریکەیە، لەکاتی کارکردندا لە کۆگایەک خۆڵ دەکەوێت بەسەریدا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەوتەی شایەت حاڵەکان بە ئامێری بەرزكەرەوە (ڕافیعە) خۆڵیان گواستووەتەوە فەردەیەک خۆڵ لە )ڕافیعەکە) بەربووەتەوە و کەوتوە بەسەر ناوبراودا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ” كرێكارەكە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە خاوەنی کۆگاکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 بەندکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر…
Total
0
Share