پاش هەرەسی مێژوویی لیرە.. ئەردۆغان وەزیری دارایی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

تەنها لەمساڵدا زیاتر لە 45%ی بەهاكەی لەدەستداوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، لوتفی ئیلفان وەزیری دارایی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و نورەدین نبتی لە جێگەكەیدا دەستنیشانكرد.

پێشتر نبتی تویتێكی سەیری لە ئەكاونتەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە نزیكی دەستپێكێشانەوەی ئیلفان و وەرگرتنی پۆستەكە لەلایەن خۆیەوە كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهای لیرە دابەزیوە بۆ كەمترین ئاست لەمێژووی خۆیدا و گەیشتووەتە ‏‏14 لیرە بەرامبەر دۆلارێك، دوای چەندبارەكردنەوەی بەرگریكردنی ئەردۆغان لە نمونە ‏ئابورییە نوێیەكەی بە كەمكردنەوەی نرخی سوود، سەرەڕای ئەوەی ئاستی هەڵاوسان لە ‏‏20% نزیكدەبێتەوە.‏

پێشتر ئەردۆغان بڕیاری لێكۆڵینەوەی لە ئەگەری یاریكردن بە دراوەكە كرد پاش ئەو دابەزینە قورسە و پێوانەییەی بەرامبەر دۆلار تۆماركرد.

بەپێی سەرچاوەكان لەگەڵ هەر هەنگاو یان لێدوانێكی ئەردۆغان لیرە دابەزینێك بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێك تەنها لەمساڵدا زیاتر لە 45%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەسارۆچكەیەك لە زەوی نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بە سێ ڕۆژ مووچەی وەزارەتێك و ئەنجومەنێك دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share