بانکی ناوەندی: مامەڵەکردن بە دۆلارەوە رانەگیراوە

بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە مامەڵەکردن بە دۆلارەوە لە لقی بانکەکە لە بەغداد راگیرابێت.

بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە راگرتنی مامەڵەی دۆلار لە لقی بەغداد، یان راگرتنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حەواڵەی دەرەکی بڵاوبوونەتەوە، ناڕاستن.

دەشڵێت، مامەڵەکردن بە دۆلارەوە بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، بەپێی ئەو رێنمایی و رێسایانەی بانکەکە پەیڕەوی دەکات، بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە. شەرقولئەوسەت…
Total
0
Share