سێ ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت وەك ئەمڕۆ نەبووە

نرخی نەوتی خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرزبووەوە، بەجۆرێك كە ماوەی سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەم نرخەی ئێستای.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە یەك دۆلار بەزربووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە 79.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش بەهەمانشێوە زیاتر لە دۆلارێك بەرزبووەوە، بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هۆكاری بەزربوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ڕاگه‌یاندنی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا و زیادبوونی خواستە لەسەر بەکارهێنانی نەوت لە چەند ناوچەیەكی جیهاندا.

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆ‌یەوه‌ بینیوه‌.

لەمساڵدا و دوای تێپەڕاندنی لێكەوتەكانی كۆرۆنا، نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی نزیكەی 45% بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت بە ئاساییبوونەوەی گەورە ئابورییەكانی جیهان بەشێوەی پلەبەند و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا و كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی هەناردەكاری نەوتەوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت<br> ئەمساڵ كەمیكردووە

بابەتی دواتر

وێنە.. سەرەی بەنزین لە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
7
Share