وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا

بەرپرسێکی باڵای کورد، رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

بەرپرسێکی باڵای کورد، لە بەغداد، رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق مووچەی مانگی نۆ بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەگەر پێش کاتژمێر 2ی ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان ئەوا هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەمداین، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت،”ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا”.…
Total
0
Share