ئه‌مساڵ بارانبارین باشترده‌بێت.. كه‌شناسی واده‌ى باران و به‌فربارینى ئاشكراكرد

به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان له‌ژێر كه‌شێكى ناسه‌قامگیردایه‌، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریى شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌ بكات كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌”.

وتیشی،” كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كى ساردیشی له‌گه‌ڵدایه‌ و پله‌كانى گه‌رماش ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن”.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌شناسی، “كاتى بارانبارینه‌كه‌ له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌یه‌كى باش باران تا سبه‌ى نیوه‌ڕۆ ببارێت”.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، “به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ده‌بارێت”.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا پێشبینیده‌كرێت ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى بارانبارین له‌ ساڵى ڕابردوو زیاتربێت؟ بژار ئه‌كرەم ئاشكرایكرد، “به‌پێی دوایین ڕاپۆرتى كه‌شناسیی جیهانى، بارانبارین له‌م مانگه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كى باشنابێت و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ باشترده‌بێت له‌ ساڵى ڕابردوو”.

بابەتی پێشتر

له‌ چێشتخانه‌ى په‌رله‌مان ئاگركه‌وته‌وه‌‏

بابەتی دواتر

جارێكی تر لێدوانی ئه‌ردۆغان به‌هاى لیره‌ى دابه‌زاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر…
Total
0
Share