پێشەوا هەورامانی: ئامادەكاری كراوە بۆ ناردنی لیستی مووچەی ئەم مانگە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی ئەم مانگە بە زوویی بنێردرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی كانونی دووەم (1)ی ئەمساڵ بەزووترین كات بنێردرێت.

وتیشی، “لیستی مووچە رەوانە دەكەین و هیچ بیانوویەك نادەین بەدەستەوە، چونكە دەزانین لیستیش بنێرن، هەمیشە (دارایی عێراق) بیانوویەكی نوێ دەدۆزنەوە”.

رەتیشیكردەوە تائێستا هیچ بڕیارێك هەبێت بۆ ئەوەی بەمنزیكانە وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد بكات.

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش هەورامانی باسی لەوەكرد، هەرێم ئامادەیە داهاتی ناوخۆ رادەستبكات، بەڵام بەو مەرجەی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە رەوانەبكرێت، نەك تەنها مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە. قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی…
Total
0
Share