پێداچوونەوە بە پارەی کارەبای سیتییەکان دەکرێت

لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی دانیشتووانی سیتییەکان و لایەنە پەیوەنیدارەکان بەمەبەستی پێداچوونەوەی بە نرخی کارەبای پریپەید.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی و قائیمقامیەت و کارەبای سلێمانی و ئەنجومەنی سیتییەکانی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری ئەنجومەنی سیتییەکانە بەمەبەستی پێداچوونەوە بە بڕیاری زیادکردنی نرخی کارەبای پریپەید و گەیاندنی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی سیتییەکانە لە خزمەتگوزارییەکانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،…
Total
0
Share