شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم تیمەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان لە سەرجەم شەقام و گەڕەكاندا.

لە راگەیەندراوكەدا هاتووە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق…
Total
0
Share