لیرەی لوبنانی نزمترین بەهای لە ماوەی 25 ساڵدا تۆماركرد

لیرەی لوبنانی ڕێژەیەكی تری بەهاكەی لەدەست دا و یەك دۆلاری ئەمریكی بە 25000 لیرەیە.

بەپێی میدیای لوبنانی، ئەمڕۆ هەینی بەهای لیرەی لوبنانی زیاتر دابەزیوە و هەر دۆلارێكی ئەمریكی بەرامبەر بە 25000 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە.

شارەزایانی ئابوری دەڵێن، “ئەم دابەزینەی بەهای لیرەی لوبنانی، لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە و یەكەم جارە لە ماوەی چارەگە سەدەیەكدا بەهای لیرە بگات بەو ئاستە نزمە”.

لە ساڵی 2019ـەوە لیرەی لوبنانی 93%ی بەهاكەی لەدەستداوە، هۆكارەكەشی ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردنە، كە وڵاتەكەیان دووچاری تەنگژەیەكی ئابوریی هێندە سەخت كردووە كە بانكی نێودەوڵەتی بە یەكێك لە خراپترین تەنگژە ئابورییەكانی مێژووی نوێ پێناسەی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share