دارایی عێراق لەسەر دەستكاریكردنی مووچە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران و زیادكردنی رەتدەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە لیژنەیەك لە وەزارەت پێكهێندراوە بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا هاتووە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوانێك بەناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوكراوەتەوە لەبارەی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، دەستكاریكردنی مووچە لە دەسەڵاتی لیژنەیەكدایە كە بە فەرمانی دیوانی وەزارەت پێكهێندراوە و سەرپشككراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەواڵی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لەڕێی داخستنی باڵیۆزخانەكەیەوە لە بەغداد “پیلانگێڕی”یەكی نوێی بەدەستەوەیە. عەلی ڕەزا، ئەندامی…
Total
0
Share