ئەحمەد حاجی ڕەشید: لە بەغداد کاتێک باسی داهاتی هەرێمی کوردستان دەکرێت تووشی ئیحراجی دەبین

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، وڵات کە یاسای بودجەی نەبوو، دەبێتە فەوزا، نەبوونی بودجە سەرلێشیوان لە داتاکانی حکومەت دروستدەکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، هەرێمی کوردستان داتای ڕوونی لەسەر زۆرێک لە پرسەکان نییە، بۆیە کاتێک لە کۆبوونەوەیەک دادەنیشین، هەمووان بە ڕوونی داتاکان دەخەنەڕوو، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر هەرێمی کوردستان، تووشی ئیحراجی دەبین.

دەشڵێت، بە ئێستاشەوە، هیچ پەرلەمانتارێکی کورد نازانێت 120 ملیارەکە چۆن کۆدەکرێتەوە و سەرچاوەکەی کوێیە، بۆیە کە وڵات یاسای بودجەی نەبوو، ئەم فەوزایە ڕوودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share