بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

“ئامانجەكانمان ونبوون”

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا.

لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە ناڕازییەكانی سلێمانیدا هاتووە، “لەدوای خۆپیشاندان و گەیاندنی دەنگی ناڕازیمان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ، وەک بەشێک لە نوێنەرانی فێرخوازانی ناڕازی، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکان و سەلامەتیی ھەموو لایەک، پێمان باشە تا دەستپێکردنەوەی دەوام و کاتی گونجاو، خۆپیشاندانەکان ڕابگرین”.

نوێنەرانی خوێندكارە ناڕازییەكان چەند هۆكارێكیان دیاریكردووە بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندان، لەوانە، “لەدەستدەرچوون و بەلاڕێداچوونی خۆپیشاندانەکان و ونبوونی ئامانجەکانمان، کاڵبوونەوە و نەمانی ئامانجە داواکراوەکانی خوێندکاران، ڕۆیشتنەوەی زۆرینەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان و چۆڵبوونیان، هەروەها پاراستن و سەلامەتیی گیانی فێرخوازان لەم بارودۆخەی ئێستادا”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆی بڵاوكراوەی كۆچبەرە خنكاوەكان هەڵەدەرچوو

بابەتی دواتر

تاڵیبان ڕێگە بە سەردانیكردنی "بودا" دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share