“لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەنگاوێكی نوێ دەگیرێتەبەر”

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شاندی هەرێم كۆبوونەوەیەكی گرنگ و مێژوویی بوو دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت پارە بخرێتە بانكی متمانە پێكراوەوە كە مووچەخۆرانی هەرێم گرفتیان نەبێت”.
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و شاندی هەرێم كۆبوونەوەیەكی گرنگ و مێژوویی بوو كە وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاریی وردی لەسەر تەواوی داتاكانی هەرێم وەرگرت بە مەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك و بەرزكردنەوەی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق.

راشیگەیاند، هەوڵدەدرێت پارە لە چەند بانكێكی متمانە پێكراو دابنرێت كە مووچەخۆرانی هەرێم گرفتیان نەبێت و لەگەڵ شاندی هەرێم هاوڕابووین بۆ هەماهەنگی و كاری زیاتر لە نێوان هەرێم و بەغداد- دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنوورەكانی گەرمیان دەستپێكرد

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان لەدژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد. زمناكۆ یەحیایی، پەیامنێری…
Total
0
Share