كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كان ‏سبه‌ینێ له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا باران ده‌بارێت.‏

بەپێی پێشبینییەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ‏یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچەهه‌ور دەبێت، به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى تۆماركراو 21 پله‌ له‌ ‏هه‌ولێر، سلێمانى 20، دهۆك 19، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 21 و كه‌ركوكیش 25 پله‌ دەبێت.‏

هه‌روه‌ها كه‌شناسی پێشبینى كردووه‌، سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و له‌ سلێمانى و ‏هەڵەبجە بارانبارین له‌ زۆربه‌ى كاته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى دیكه‌ش ‏به‌شێوه‌ى نمه‌باران ده‌بارێت.‏

به‌رزترین پله‌ى گه‌رما بۆ سبەینێ، له‌ هه‌ولێر 20 پله‌، سلێمانى 18، دهۆك 18، هه‌ڵه‌بجه‌ ‏‏19 و له‌ كه‌ركوكیش 23 پله‌ ده‌بێت.‏

بابەتی پێشتر

بە فەرمی فه‌تح داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات ‏

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی مووچەی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share