شارەزایەکی کەشناسی: جارێکی دیکە لافاو روودەداتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا، لافاو رووبداتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی نیوەڕۆی رۆژی هەینییەوە بۆ ئێوارەی رۆژی شەممە، شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بەرەو ناوچەکانمان دێت، بە گشتی ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت، هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزمی تەماویی باراناوی، ناوبەناو باران دەبارێت و بە گشتی بارانبارینەکە مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەر بەهێزە هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت، لە ناوچەی جیاجیاش مەترسیی روودانی لافاو هەیە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی 20ـی 12ـوە تاوەکو 25ـی 12، شەپۆلی نوێی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی سیستمی بە زەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “کێشەی سیستمی بەزەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share