(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

 

ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی کرد، یانه‌ی میوان که‌ ماوه‌ی 14 ساڵ بوو له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارنه‌کردبوو، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد.

هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ئۆڵدترافۆرد میوانداری ئارسیناڵی کرد.

له‌ سه‌ره‌تاکانی تایمی یه‌که‌مدا ئارسیناڵ باشتر ده‌رکه‌وت و چه‌ندین هه‌لی گۆلکردنیان ڕه‌خساند، به‌ڵام له‌ تۆمارکردنی گۆڵ یاخود کۆتاییهێنان به‌ هێرشه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات، ئه‌ستێره‌کانی ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ر هاوسه‌نگییان به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌ و توانیان گووشار له‌سه‌ر بێرند لینۆی گۆڵپارێزی تۆپچییه‌کانی شاری له‌نده‌ن دروستبکه‌ن، سه‌ره‌ڕای کارایی هێرشبه‌رانی هه‌ردوو یانه‌. تایمی یه‌که‌م به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا پۆگبا و هاوڕێیانی به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و گووشاری توندیان له‌سه‌ر ئارسیناڵ دروستکرد، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌ستێره‌کانی مایکڵ ئارتێتا به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ڕێکخراو به‌رپه‌رچی هێرشه‌کانی یانه‌ی خانه‌خوێیان ده‌دایه‌وه‌.

له‌ خوله‌کی 67 به‌هۆی به‌ریه‌ککه‌وتنێکه‌وه‌ داوه‌ر په‌ناڵتی بۆ گانه‌رز ئه‌ژمارکرد و له‌ خوله‌کی 68 پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ به‌ سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێیکرد و ئه‌نجامی یارییه‌که‌ی بۆ (1-0) گۆڕی.

له‌ کۆتا ساته‌کاندا شه‌یتانه‌ سووره‌کان هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌نجامه‌که‌ هاوتا بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی لینۆ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌ پله‌ی 13وه‌ بۆ پله‌ی هه‌شته‌م بازیدا و مانچسته‌ر یونایتد به‌ حه‌وت خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 15دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بردنه‌وه‌ی یوڤانتۆس به‌ ئه‌نجامی (1-4) یانه‌ی سپیزیا

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵای هەرێم داوایەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share