ساری: پەشیمانم لە بەجێهێشتنی چێڵسی

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری نوێی یانەی لازیۆ، دانی پێدادەنێت، کە لە ڕابردوودا هەڵەی کردووە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەجێهێشتووە.

ڕاهێنەرە کارامەکەی خولی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی ئالفرێدۆ پیدۆلای ڕاگەیاندووە، “لە چێڵسی هەڵەیەکی گەورەم کرد، هەڵەکەم ئەوەبوو بەوپەڕی توانامەوە هەوڵمدا بگەڕێمەوە بۆ ئیتاڵیا و بەجێمهێشتن، ماریانا گرانۆڤیسکایای بەڕێوەبەری گشتی یانە هەوڵیدا ڕێگریم لێبکات و زۆری هەوڵدا قەناعەتم پێبکات لە ئینگلتەرا بەردەوامبم، بەڵام من وەرزێکی ئاڵۆزم بەڕێکرد، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانە بەدرێژایی ئەو ساڵە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە نەیتوانی سەردانی ئینگلتەرا و یانەکە بکات”.

هەروەها دەڵێت، “هەموو ئەرکەکان لەسەر شانی ماریانا بوو، ئەویش هەزار کێشەی هەبوو تاوەکو بیریان لێبکاتەوە و چارەسەریان بکات، بابەتە وەرزشی و هونەرییەکان لەدەست ئێمە و کارمەندانی یانەدا بوو و توانای داراییشمان لاوازببو، پاشان کە من ڕۆیشتم، تیمۆ ڤێرنەر و مەیسن ماونت و حەکیم زەیاش هاتن، ئەوانە بۆ شێوازی یاریکردنی من زۆر گونجاوبوون”.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، “ئەوەی من بەدەستهێنا لە یوڤانتۆس گرنگی پێنەدرا، پێرلۆیان خستە پێگەی من، ئەوەش کاریگەری چیرۆکی گواردیۆلایە لەسەر یانەکان، پێیانوایە سەرکەوتنی یەک ڕاهێنەر بە شێوەیەکی تایبەت دەبێتە ڕێسا بۆ هەموو یاریزانە دێرینەکان، بەم هۆیەوە چەندین یاریزانی ناوازەیان هێناوە و کردوویانن بەڕاهێنەر، بەڵام لە کۆتاییدا شکستیانهێناوە، چونکە ڕێساکە لەڕاستیدا هەڵەیە و مەرج نییە هەمووان ببنە گواردیۆلا”.

ساری وەرزی 2018-2019 پۆستی ڕاهێنانی یانەی چێڵسی وەرگرت، لەو وەرزەدا پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگی مسۆگەرکرد، ناسناوی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ”ی بەدەستهێهنا.

بابەتی پێشتر

سیتی و پاریس نەکشاونەتەوە و چاوەڕوانی خوان لاپۆرتان

بابەتی دواتر

هاوینی یوڤانتۆس لەسەر بڕیاری کریستیانۆ وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share