مەزراوی بۆ بایرن میونشن: ئامادەم و دەرفەتم پێبدەن

نەسیر مەزراوی، ئەستێرەی مەغریبی یانەی بایرن میونشن داوا لە ستافی هونەریی یانە باڤارییەکە دەکات پشت بە تواناکانی ببەستن.

نەسیر مەزراوی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ستافی هونەریی یانەی بایرن میونشنەوە پشتگوێخرا، پێکانەکانیش ڕێگەیان پێنەدا تواناکانی بسەلمێنێت، بەڵام لە دوایین سێ یاریی یانە باڤارییەکەدا بەشداریکرد.

یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “من ئیدارەی بایرن و سەرجەم بەڕێوەبەرانی یانەکە ئاگاداردەکەمەوە، کە لە حاڵەتی پێویستدا من ئامادەم.”

لەو بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان نووسیویەتی، مەزراوی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە مانەوە و بەردەوامبوونی لە بایرن بڕیاردەدات، بەشداریکردنیشی لە دوواین دوو یارییدا بەشێوەی سەرەکی، هیوایەکی زۆریان بۆ گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی…
Total
0
Share