دوای کۆتاییهاتنی میرکاتۆی 2020 ئەم یاریزانانە بێ یانە مانەوە

وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ی یاریزانان لە خولەکانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا کۆتاییهات و چەند یاریزانێکی ناودار نەیانتوانی پەیوەندی بە یانەی دیکەوە بکەن.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە میرکاتۆی هاوینەی 2020 یانەکان تاوەکو کۆتا ساتی گواستنەوەکان لە جموجۆڵکردن بەردەوامبوون، ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ کۆتایی سەرکەوتووی دانوستاندنەکان و چەندین بۆندی گەورە واژووکران.

گرنگترین بۆندەکان بریتی بوون لە گواستنەوەی تۆماس پارتێ بۆ ئارسیناڵ و ئیدینسۆن کاڤانی بۆ مانچستەر یونایتد، لەبەرانبەردا 29 یاریزانی ناودار سەرەڕای ئەوەی بۆندیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتاییهاتووە، بەڵام نەیانتوانی درێسی یانەی نوێ بپۆشن.

هەندێک لەو یاریزانانە داواکاریان نەبووە، هەندێکی دیکەشیان بەهۆی بەرزی موچە و داواکارییەکانیانەوە بە ئەنجام نەگەیشتوون، لە نمونەی:

  • ماریۆ گۆتزە (28 ساڵ)
  • ناسانێل کلاین (29 ساڵ)
  • دانیێل ستۆریج (31 ساڵ)
  • ئەلیکساندەر پاتۆ (31 ساڵ)
  • جاک ویڵشێر (28 ساڵ)
  • ئزیکێل گارای (33 ساڵ)
  • حاتەم بن عەرفە (33 ساڵ)
  • فابیۆ بۆرینی (29 ساڵ)
  • کوادۆ ئاساموا (31 ساڵ)
  • ماریۆ بالۆتێلی (30 ساڵ)
  • ماریۆ مانزۆکیچ (34 ساڵ)
  • عومەر نیاسی (27 ساڵ)
  • ئانتۆنیۆ ڤالێنسیا (35 ساڵ)
  • دانیێل شواب (32 ساڵ)
  • ئیڤان سترینیچ (33 ساڵ)
  • فریدی گوارین (34 ساڵ)
  • ڕۆبینهۆ (36 ساڵ)
  • دانیێل سوباسیچ (35 ساڵ)
  • سایڕل زیریاو (37 ساڵ)
  • سەمیر نەسڕی (33 ساڵ)
  • ئیزیکێل چیلۆتۆ (31 ساڵ)
  • سایدۆ دۆمبیا (32 ساڵ)
  • ئەندریا بێرتۆلاچی (29 ساڵ)
  • ئیگنازیۆ ئەباتی (33 ساڵ)
  • ڕۆمولۆ (33 سال)
  • ڤاڵتێر بێرسا (34 ساڵ)
  • جاکسۆن مارتینێز (34 ساڵ)
  • گایل کلیشی (35 ساڵ)
  • ئالین هالیلۆڤیچ (24 ساڵ)
بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ لە کۆتا ساتی گواستنەوەکاندا ئەتلەتیکۆ مەدریدی شۆک کردووە

بابەتی دواتر

دایناسۆرەکەی ئارسیناڵ بەهێزترین بۆندی هاوینەی 2020 بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاران وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

ڕافائێل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر یونایتد، بە فەرمی وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ڕافایل…
Total
0
Share