مانگی ڕابردوو زیاتر لە 50 بومەلەرزە لە هەرێم تۆمارکراون

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، مانگی ڕابردوو زیاتر لە 50 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بومەلەرزەکان بەشێکیان لەئەنجامی کاریگەریی بومەلەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تۆمارکراون و وەک هەمیشە ناوچەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو بومەلەرزە تیایاندا ڕوویداوە و لە هەرێمی کوردستانیش زۆرینەیان هەستیانپێکراوە.

بەهۆی نزیکی لە شوێنی پێکگەیشتنی پلێتی عەرەبی و فارسی، لە سنووری خانەقینەوە تا باکووری کوردستان هێڵی بومەلەرزە درێژدەبێتەوە و هەفتانە حاڵەتی بومەلەرزە لەو ناوچانەدا تۆماردەکرێت.

ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێی هەرێم یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بومەلەرزەکانە و لە تازەترین حاڵەتدا دوێنێ بومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای هورمزگانی دا و کەسێک گیانیلەدەستدا و 90 کەسی دیکەش برینداربوون.

May be an image of map, sky and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان لەبارەی رێكارەكانی چارەسەركردنی ریشەیی گرفتە داراییەكان كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان كرد لەبارەی دواگۆڕانكارییەكان…
Total
0
Share