کاری قیرتاوکردنی شەقامەکانی سلێمانی بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کە پشوی رەسمییە، تیمەکانیان بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی شارەوانی تیمی سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی بەسەرکردەوە و دەستخۆشیی لە تیمەکان کرد کە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن تەنانەت لە رۆژانی پشووشدا بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی قیرتاوکردن و تێکەڵەڕێژکردن و کۆنکرێتکردنیان چڕترکردووەتەوە، بەتایبەت لەئێستادا بەهۆی ئەوەی کە نزیکدەبینەوە لە وەرزی بارانبارین و گۆڕانی کەشوهەوا، تا بتوانرێت زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنن بە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
Total
0
Share