بۆتاس: نەمویست بۆ وەرزێک لەگەڵ مێرسیدس بۆند واژووبکەم

شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس بۆ فۆرمولا 1، ڤاڵتێری بۆتاس جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ئامادەنەبووە بۆ ماوەی وەرزێک بۆند لەگەڵ تیمە ئەڵمانییەکەی نوێبکاتەوە.

بۆتاس لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، “بڕیارمدا لەسەرئەوەی، ئەگەر تیمی مێرسیدس بۆ ماوەی دوو وەرز و زیاتر بۆندەکەم نوێنەکاتەوە، ڕوو لە تیمێكی دیکە بکەم، کاتێک تاوتوێی نوێکردنەوەی بۆندەکەم لەگەڵدا کردن، وتیان ناتوانین بۆ وەرزێک زیاتر لەگەڵتدا ڕێککەوتن بکەین، منیش بڕیاریمدا پەیوەندی بە تیمێکی دیکەوە بکەم”.

شۆفێرە ناوازەکەی فنلەندا دووەم شۆفێری تیمی مێرسیدسە لە بواری فۆرمولا 1، لە ساڵی 2017وە هاوشانی لویس هامڵتن ئاستێکی بەرز لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان تۆماردەکات، بەڵام لەکۆتایی وەرزدا بۆندی بۆتاس لەگەڵ مێرسیدس کۆتاییدێت و بەهۆی ئەوەی تەنها بۆ وەرزێک نوێکردنەوەی پێشکەشکرا، ئامادەنەبوو واژوو لەسەر گرێبەستی نوێ بکات و ڕێککەوتنی لەگەڵ تیمی ئەلفا ڕۆمیۆ کرد.

بابەتی پێشتر

کۆنتاڤیت و موگۆرزا گەیشتنە نیوەی کۆتایی "WTA"

بابەتی دواتر

10 یاریزانی گرانبەها لە میرکاتۆی هاوین نرخیان دەبێتە بێبەرامبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share